دەرکەوتنی ماسولکەکانی محەمەد سەڵاح هەرای ناوەتەوە

وەرزش 19/09/2021

Alternate Text

لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ یانەکەی، محەمەد سەڵاح درێسەکەی داکەند و بە دەرکەوتنی دوو ماسولکە لەبەشی خوارەوەی سینگی کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە میانەی یارییەکانی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی و لەدوایین یاری نێوان لیڤەرپول و کریستاڵ پاڵاس، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی دیاری لیڤەرپول درێسکەی لەبەر خۆی داکەند و بە دەرکەوتنی دوو ماسولکە لەبەشی خوارەوەی سینگی سەرنجی هەوادار و میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا، وێنەی ساتی دەرکەوتنی ئەو ماسولکەیەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و بەشێک لەبەکارهێنەران وێنەکەیان بە ساختە ناوبرد.

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان ئەو وێنەیە ساختە نییە، بەڵکو لەلایەن پۆل ئێلێس وێنەگری ئاژانسی فرانس پرێسەوە چرکێندراوە.

لە رووی زانستییەوە ئەو ماسولکەیە بە ناوی "SERRATUS ANTERIOR MUSCLE" ناسراوە و ئێسکی شان بە هەشت پەراسووی سەرەوە دەبەستێتەوە.
بۆ ئەوەی ئەو ماسولکەیە بەوشێوەیە بە روونی دەربکەوێت، لەش پێویستی بە راهێنانێکی زۆری شان و سینگ و سک هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا