ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی
لەگەڵ ژمارەیەک گەنج کۆبووە و وتی، یەکێتی بەدیلی نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ئەیلول، شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشە و
هەڵبژاردن، لە بارەگای مەڵبەندی پێشوازی لە ژمارەیەک گەنج کرد.
ئیرە ماڵی هەمووتانە، یەکێتی یەکێتی ئێوەیە و دەرگای بە رووی هەمواندا کراوەیە
لە دیدارەکەدا کە ئەرکان محەمەد فەرماندەی فەوجی
پێشمەرگە ئامادەیبوو، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی:" ئیرە ماڵی هەمووتانە، یەکێتی
یەکێتی ئێوەیە و دەرگای بە رووی هەمواندا کراوەیە و بەدڵنیاییەوە یەکێتی بەدیلی
نییە و دەبێت لەم قۆناغەشدا هەمووان بەشداربین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی
سەرشانمان".