وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گوندی بێگەڵاس رووناکدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی بێگەلاس لە قەڵادزێ بە بەهای زیاتر لە ١٧٨ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت".
لە ماوەی ٦٠ رۆژدا جێبەجێدەکرێت
ئەوەش هاتووە:" پرۆژەکە لە راکێشانی تۆڕەکانی کارەبا لە وێستگەی قەلادزێ، فیدەری شەش بۆ گوندی بێگەڵاس لە لایەن کۆمپانیای هەسونەوە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا جێبەجێدەکرێت".