٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی راپەڕین خەرجدەکرێت

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی راپەڕین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکرنی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دینار وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین".

بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی خەرجدەکرێت

ئەوەش هاتووە:" بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا