نێچیرڤان بارزانی: یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد گرنگە

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجامەکانى، پێشکه‌وتنی پرۆسه‌که‌ له‌چاو جارانی پێشوو و گرنگیی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌ رێکاره‌ یاسایییه‌کان، پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد، سەردانى مانگى رابردووى نێچیرڤان بارزانى بۆ لەندەن، هەنگاوەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڤید-١٩، شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش، تاوتوێکران".

حکومەتى داهاتووى عێراق وەڵامدەرەوەى خواست و چاوەڕوانییەکانى هاوڵاتییان بێت

ئاماژە بەوەشدراوە:" هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە و هاوڕا بوون لەوەى حکومەتى داهاتووى عێراق وەڵامدەرەوەى خواست و چاوەڕوانییەکانى هاوڵاتییان بێت"

سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە:" نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد و هەوڵەکانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەم پێناوەدا کردەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا