کاندیدێکی سەربەخۆ و خێزانەکەی ژەهرخوارد کران، بەهۆیەوە کوڕەکەی گیانی لەدەستدا

عێراق 30/10/2021

Alternate Text

لە پارێزگای بابل، کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، لەگەڵ خێزانەکەی ژەهرخوارد کران، بەوهۆیەشەوە کوڕێکی گیانی لەدەستدا.

بو گوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەو کاندیدە یاسر حوسەینییە، توانیویەتی لە پارێزگای بابل نزیکەی ١٠ هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت و بەمەش سەرکەوێت بۆ پەرلەمان، بەڵام شەوی رابردوو ئەو کاندیدە و خێزانەکەی ژەهرخواردکرا، بەوهۆیەوە دۆخی تەندروستییان تێکچوو.

کوڕێکی بە ناوی مەهدی گیانی لەدەستداوە

میدیاکان راشیانگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی حوسەینی و خێزانەکەی ژەهرخواردکراون، کوڕێکی بە ناوی مەهدی گیانی لەدەستداوە، تا ئێستاش ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکە لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا