عەلی عەدنان پەیوەندیی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپی کرد

وەرزش 19/11/2021

Alternate Text

عەلی عەدنان، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی پەیوەندی کرد بە یانەی فایلەی دانیمارکی و درێسی ژمارە ٥٣ی وەرگرت.

هیواخوازم بتوانم ئاستێکی باش پێشکەش بکەم 

عەلی عەدنان، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە ماڵپەڕی "شفق نیوز"ی راگەیاند:" گەیشتمە وڵاتی دانیمارک و گرێبەستێکم لەگەڵ یانەی فایلە ئیمزاکردووە و درێسی ژمارە ٥٣ی یانەکە دەپۆشم، هیواخوازیشم بتوانم ئاستێکی باش پێشکەش بکەم و وێنەیەکەی جوانی تۆپی پێی عێراقی بۆ جیهان بگوازمەوە ".

یانەی فایلە لە ریزبەندی ١٢هەمینی پێش کۆتایی خولی تۆپی پێی دانیماریکیدایە.

پێشتر، عەلی عەدنان لە هەریەک لە خولی تۆپی پێی تورکی، ئیتاڵی، کەنەدی و ئەمەریکی یاری کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا