بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس هەموو ئەو
دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بوونی پەیوەندی دەکەن لەنیوان پاریس و زیداندا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی تشرینی دووەم، لیۆناردۆی
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند:" هیچ
یانەیەک داوای پۆچیتینۆی نەکردووە و ئێمەش دەمانەوێت لە راهێنەرایەتیکردنی
یانەکەمان بەردەوامبێت".
بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆمان لەگەڵدا ئەنجام نەداوە
باسی لەوەشکرد:" سەرەڕای رێزێکی زۆرمان
بۆ زیدان ئەو کارانەی ئەنجامیداون وەک راهێنەر و وەکو یاریزان، بەڵام ئەو راهێنەرە
لە ئێستادا لە پلانەکانی ئێمەدا نییە و بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆمان لەگەڵدا ئەنجام
نەداوە".