خواردنی لیمۆ زیانی بۆ ئەم کەسانە دەبێت

تەندروستی 27/11/2021

Alternate Text

پزیشکێکی پسپۆر رایگەیاند خواردنی لیمۆ زیان بەو کەسانە دەگەیەنێ کە نەخۆشی گەدە و گورچیلەیان هەیە
دکتۆر ئەلیکساندرا لابینا پسپۆر لەبواری خۆراکسازی رووسی رایگەیاند، خواردنی لیمۆ کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕێکە بە ئاژانسی (نوڤوست)ی راگەیاند:" راستە لیمۆ سوودی زۆری هەیە بەڵام لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هەندێک جەستە.
ئەوەشی خستەڕوو،" خواردنی لیمۆ کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی لە ناوچونی گرێ شاراوەکان، سوودێکی دیکەشی ئەوەیە کە بەکاردێت وەکو چارەسەر بۆ سەرما و کۆکە و چەند سودێکی دیکە لە پاراستنی جەستە لە ڤایرۆس و بەکتریاکان.

بەڵام ئەو پسپۆڕە رایگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی لیمۆ ئەم سوودە گرنگانەی هەیە، بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت لیمۆ بخوات چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نەخۆشی هەستەوەری و جەستە دووچاری دۆخێکی نەخوازراوبکات".

وتوشیەتی:" خواردنی لیمۆ بە تایبەتی لەسەر ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەدە و گورچیلەیان هەیە کاریگەری سەختتریان دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا