کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بە رێکخەرانی
ئاهەنگەکەی راگەیاندووە، بەشداری ئاهەنگی دابەشکردنی باڵۆندۆر ناکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، رۆژنامە
جیهانییەکان رایانگەیاند:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری ئاهەنگی دابەشکردنی
خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ ناکات".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" رۆناڵدۆ بە
نوێنەرانی گۆڤاری فرانسفتبۆڵی وتووە کە رێکخەری ئاهەنگەکەن، بەشداری ئاهەنگەکە
ناکات".
رۆژی دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، ئاهەنەگی
دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، خەڵاتەکە کە
تۆپێکی ئاڵتوونیە، لەلایەن گۆڤاری فرانسفتبۆڵەوە دابینکراوە و هەموو ساڵێک دەبەخشرێت
بە باشترین یاریزانی ساڵەکە بەپێی دەنگی راهێنەر و کاپتن و رۆژنامەنووسانی تۆپی
پێ.