قاسم ئەعڕەجی: تیمی لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دەستگیرکراون

عێراق 29/11/2021

Alternate Text

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو بۆمبانەی لە رێگەیەوە هێرشکرایەسەر ماڵی کازمی نەتەقییەوە، بەڵام تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین و بەڵگەی تاوان پێش ئەوەی پەنجەمۆر لە بۆمبەکە وەربگرن تەقاندوویانەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی تشرینی دووەم، قاسم ئەعڕەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند:" هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و یەکێکیان نەتەقییوەتەوە، بەڵام توشی شۆک بووین بەوەی تیمەکانی پۆچەلکردنەوەی مین و بەڵگەی تاوان پێش ئەوەی پەنجەمۆر لەسەر بۆمبەکە وەربگرن تەقاندوویانەتەوە، بەوەش هەردوو تیمەکە دەستگیرکران ".
ئەوەشی خستەڕوو:" تاکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک لە رووداوەکەدا تۆمەتبار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لە بارەی هۆکار تەقاندنەوەی بۆمبە نەتەقیوەکە لەلایەن تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین و بەڵگەی تاوان بەردەوام دەبن ".
وتیشی:" سەرەداوی باشمان بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەکە دەستکەوتووە و لێکۆلێنەوەکان پێویستیان بە کاتی زیاترە ".
روونیشیکردەوە:" شوێنی فڕینی ئەو فڕۆکە بۆمبڕێژکراوە ئاشکراکراوە کە لە رێگەیەوە هێرشکرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا