ماڵپەری BBC گرتەیەکی ڤیدۆیی
بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا "نەهەنگێکی بکوژ"ی سپی لەسەر رووی دەریا
دەردەکەوێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەم، ماڵپەری
بی بی سی، گرتەڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند"نەهەنگێکی بکوژ" لەسەر
رووی دەریایەک دەردەکەون کە یەکێکیان رەنگی سپییە.
بۆ یەکەمجارە لەو دووریە کەمەوە گرتەی بگیرێت
ئۆرکا یاخود نەهەنگی بکوژ، گەورەترین جیلی
خێزانی دۆلفینەکانن و ئەو جۆرەی کە بەشێوەیەکی بەرچاو تاوەکو ئێستا بینراوە، ئەو جۆرەیانە کە پشتیان رەشە و بەشی پێشەوەی لەشیان سپییە، هەروەها خوار چاوەکانیشیان سپییە، بەڵام ئەمجۆرەی نەهەنگ
تەواوی لاشەی سپییە و بۆ یەکەمجارە لەو دووریە کەمەوە گرتەی بگیرێت.