هادی عامری: دەبێت کارمەندانی کۆمسیۆن دادگایی بکرێن

عێراق 04/12/2021

Alternate Text

هادی عامری رایگەیاند، هەڵبژاردنەکان دەست تێوەردانی تێدا کراوە و گومانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە، بۆیە دەبیت کارمەندانی کۆمسیۆن دادگایی بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەم، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەو شێوازە نەبوو کە هیوامان بۆ دەخواست، هەروەها ئەنجامەکان  بێ دەسەڵاتی کۆمسیۆنمان پیشان دەدات لە پرۆسەکەدا".

چەندین پێشێلکاری و سەرپێچی و هەڵەی تەکنیکی هەبووە

هادی عامری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد:"  چەندین پێشێلکاری و سەرپێچی و هەڵەی تەکنیکی هەبووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەمەش وایکردووە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن جێگەی پرسیاربێت و داوای دادگاییکردنی کارمەندانی کۆمسیۆن دەکەین".

کۆمسیۆن ئەرکەکانی خۆی بە شێوازێكی راست ئەنجامنەداوە

باسی لەوەشکرد:" کۆمسیۆن ئەرکەکانی خۆی بە شێوازێكی راست ئەنجامنەداوە و چەندین سەرپێچی هەبووە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، یەکێک لەو سەرپێچیانە بڵاوکردنەوەی ٪٧٩ ی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە بە پێچەوانەی یاساکاناوە کە دەبێت لە ٪١٠٠ ی بڵاوبکرێتەوە، هەروەها هاوپەیمانی فەتح گومانی لە ئامێری دەنگدانەکان هەیە"
وتیشی:" زۆربەی لایەنەکان ترسی ئەوەیان هەیە کە دەست تێوەردان  لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرابێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا