بەهۆی دروستبوونی لافاو لە وڵاتی کینیا، پاسێک لەکاتی پەڕینەوەی لەسەر
پردێکی بچووک نقومی ئاوی رووبارێک بوو، بەوهۆیەشەوە ٣١ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە میدیاکانی کینیا بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی
کیتۆی لە وڵاتی کینیا پاسێک لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لەسەر پردێک لەسەر رووباری
ئینزیۆ نقومی ئاوەکە دەبێت و ٣١ سەنشینی ناو پاسەکە گیان لەدەستدەدەن.
بەرەو ئاهەنگێکی گواستنەوە بەڕێکەوتبوون
ئاماژە بەوەشکراوە:" سەرنشینانی پاسەکە بەرەو ئاهەنگێکی گواستنەوە
بەڕێکەوتبوون، بەڵام بەهۆی لافاو و بارانبارینی زۆرەوە ئاستی ئاوی رووبارەکە
بەرزبووەو و پاسەکەش نقومی ئاوەکە بوو.