شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، پێویستە بەپەلە کێوماڵی ئەو ناوچانە بکرێت
کە بوونەتە سەرچاوەی پەلامارەکانی داعش و مەترسییان بۆ سەر پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل
دروستکردووە.
پەلامارەکانی داعش مەترسین بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پێشوازیکرد لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و ئەو پەیامەی
پێگەیاند:" هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییانەی داعش مەترسین بۆ سەر ئاسایشی
ناوچەکە و پێویستە کێوماڵی بەپەلەی تەواوی
ئەو شوێنانە بکرێت کە بوونەتە سەرچاوەی پەلامار و هێرشی تیرۆرستان بۆ سەر پێشمەرگە
و خەڵکی سڤیل ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەقامگیریی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرقەراربوونی
ئاسایشی ناوچەکە گرنگە ".