پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

کوردستان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونی مەسیحەوە بڵاوەکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی:

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن. هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا