بابەتە سەرەکییەکە: نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونی مەسیحەوە
بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ياد و جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له‌دايكبوونى
حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى
له هاووڵاتييانى ئازيزى مهسيحيمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له ته‌واوى
جيهانى مه‌سيحى ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان
پشوويهكى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن
بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه هه‌موو هاووڵاتييانى مهسيحيمان دڵنيا
دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین
له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى
ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو
پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانهيهكى ئارام بۆ هه‌مووان
ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژن له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان