بابەتە سەرەکییەکە:
مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونی پێغەمبەر مەسیحەوە بڵاوکردەوە.
چی وت: سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە: پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان و
عێراق و جیهان دەکەم، هیوای جەژن و پشویەکی ئارام و پڕ شادیان بۆ دەخوازم.
زیاتر: کوردستان هەمیشە
نیشتمانی پێکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بوە و پێویستە هەمومان، زیاتر
پەرە بە کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و برایەتی
و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.