بابەتە سەرەکییەکە:
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کۆبوەوە.
سەرچاوە: میدیای فەرمی
یەکگرتو بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەمان
هەڵوەستەی کرد لەسەر بڕیاری بەشدارینەکردنی ئەندامێتی ئەو شەش کەسەی کە بۆیان
نابێت بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتو بکەن.
چی تر: لەوبارەیەوە
ئەنجومەنەکە بڕیاریدا بە راگرتنی ئەو بڕیارە و داوایکرد، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی
ئەندامانی کۆنگرە پێداچونەوە بکات بە مەرجەکانی ئەندامێتی ئەو کەسانەدا و
کارئاسانی بۆ بەشداربوان لە کۆنگرەی نۆیەم بکات.
زیاتر: ئەنجومەنەکە داوا
لە دو لەو کەسانە دەکات کە هەندێک لێدوانی نەخوازراویان بۆ میدیاکان داوە، داوای
لێبوردن لە سەرکردایەتی و رێکخستنەکانی یەکگرتو بکەن.