وێنەگرێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە دووری چەند
مەترێکەوە چەند وێنەیەکی بەتەمەنترین شیری جیهانی گرت.
ناوی مۆرانە و تەمەنی ١٤ ساڵە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەم، ماڵپەری
پێتاپێکسڵ رایگەیاند:" لیتۆن لام وێنەگرێکی تەمەن ٣٣ ساڵە و لەبواری گرتنی
وێنەی ئاژەڵە کێوییەکاندا کاردەکات و لە یەکێک لە کارەکانیدا توانیوییەتی لە یەکێک
لە ناوچەکانی ئەفەریقیا وێنەی بەتەمەنترین شێری جیهان بگرێت کە ناوی مۆرانە و
تەمەنی ١٤ ساڵە".
باسی لەوەشکرد:" پاش گیانلەدەستدانی
براکەی کە بە (رووخساربریندار) ناسراوبوو، لەلایەن شارەزایانەوە مۆران وەک وەک بەتەمەنترین شێر لە جیهاندا دەستنیشانکرا".
بە چەندین رووداوی سەختدا تێپەڕیوە
لیتۆن لامی وێنەگر لەبارەی وێنەکانییەوە
وتی:" تەنها بە سەیرکردنێکی رووخساری مۆران دەتوانیت لەوەتێبگەیت کە ناوبراو
بە چەندین رووداوی سەختدا تێپەڕیوە و لە پادشایەکی گەنجی شکۆدارەوە بووەتە بەتەمەنێکی
خانەنشین و ئێستاش لەپێناو مانەوەیدا دەجەنگێت".
لە دووری پینج مەتر لە شێرەکەوە وەستام و توانیم وێنەکان بگرم
باسی لەوەشکرد:" بەیانییەک مۆرانم لە
یەکێک لە ناوچەکانی ئەفەریقیا بەدیکرد، ئێوارەی هەمان رۆژ گەڕامەوە بۆ ئەو
ناوچەیەی ئەوم لێبینیبوو و هەوڵمدا لێی نزیکببمەوە، لەکۆتاییدا لە دووری پینج مەتر
لە شێرەکەوە وەستام و توانیم وێنەکان بگرم".
ئاژانسی هەواڵی فارسیش ئەوەیخستەڕوو:"
بەگوێرەی زانیارییەکان تەمەنی شێر لە سروشتدا بە گشتی لەنێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵدایە و
لەباخچەی ئاژەڵانیشدا لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵدایە، پێش سێ ساڵ شێرێک بەناوی داریوش
لە باخچەی ئاژەڵانی شیراز گیانیلەدەستدا کە تەمەنی ٢٦ ساڵبوو، ئەوەش بەرزترین
رێژەی تەمەنی شێر بووە کە تۆمارکرابێت".
مۆران
رووخسار بریندار