بابەتە سەرەکیەکە: رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
رایگەیاند، بۆردومانکردنی ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی سەرکەوتن نییە و کەس ئەمە بەسەرکەوتن
نازانێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری
ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بۆردومانکردنی ماڵی
هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە و لوبنان سەرکەوتن نییە نابێت گەمژەکان وا بیربکەنەوە
کە بۆردومانکردنی ماڵ و نەخۆشخانە و کۆبوونەوەکانی خەڵک سەرکەوتنە، کەس ئەمە بە سەرکەوتن
نازانێت.
ئەمەشی وت: ئەوەی
قەوارەی زایۆنی ئەنجامیدا تاوانی جەنگ بوو، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆیان
بەس نییە، ناتانیاهۆ و سەرکردەکانی دیکەی قەوارەکە، دەبێت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا
بسەپێنرێت.
زیاتر: دوژمن
لە غەززە و لوبنان سەرکەوتوو نەبوو وە سەریش ناکەوێت و بەرەی بەرخۆدان سەرجەم
سیاسەتەکانی دوژمنان تێدەپەڕێنێت.