ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن کەسە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس.

لێدوانی فەرمی: دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری  ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان شەش ملیۆن و 370 و 668 کەسە.

ئەمەش هەیە: هێشتا داتابەیسی 4٪ـی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێم زیاتر بەرزببێتەوە.

ئەوەشی وت: ژمارەی رەگەزی نێر لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە، لەبەرامبەردا ژمارەی رەگەزی مێ سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە.

زیاتر: بەشێکی ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان

 6ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس لە هەرێمی کوردستان دەژین.
رێژەی 84٪ـی دانیشتووان شارنشین و 16٪ـیان گوندنشینن.
2ملیۆن و 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هەیە.
لە 4.4٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەرووی 65 ساڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا