یەمەن.. لە هێرشێکدا ٧٠ کەس کوژران؛ سعودیە نکۆڵی لێدەکات

جیهان 22/01/2022

Alternate Text

دوێنێ هەینی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گرتوخانەیەک لە یەمەن، ٧٠ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دواتریش هاوپەیمانی عەرەبی کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات نکۆڵی لە ئەنجامدانی هێرشەکە کرد.

لەو بارەیەوە، ئاژانسی سی ئێن ئێن رایگەیاند:" هێرشەکە لە شاری سەعدەی یەمەن بۆ سەر گرتوخانەیەک بووە بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا دادگایی نەکراون، هەروەها لە زاری پزیشكانی بێسنوور رایگەیاندووە کە بەهۆیەوە ٧٠ کەس کوژران و ١٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە حوسیەکان تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکەیان ئاڕاستەی سعودیە کردووە، لە بەرامبەردا لیوا تورکی ئەلمالیکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی تۆمەتەکانی بە بێبنەما و ناڕاست لە قەڵەمدا.

هێرشێکی دیکەی بۆ سەر سەنتەرێکی پەیوەندیکردن ئەنجامداوە

سی ئێن ئێن راشیگەیاندووە کە پێشتر هەر لە رۆژی هەینیدا، هاوپەیمانی عەرەبی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر سەنتەرێکی پەیوەندیکردن ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە تەواوی هێڵی ئینتەرنێتی وڵاتەکە پچڕاوە، رێکخراوی منداڵەکان رزگاربکەن-یش رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەم هێرشەیان سێ منداڵ کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا