نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لە بەزیدایە و یەک بەرمیل نەوتی خاو بە
سەروو ٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەم، ماڵپەڕی "oil price"ی
تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی بڵاویکردووەتەوە:" نرخی نەوتی خاو لە
بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە
٨٨ دۆلار و ٧٠ سەنت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
لە بەرزیدایە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت ".