بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، سبەینێ
سێشەممە پارەی مانگی کانوونی یەکەمی مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکەیان دابەشدەکرێت
و داواش لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانیش دەکەن، سەردانی
بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سبەینێ پارەی مامۆستایانی
وانەبێژی قەزای کەلار دابەشدەکرێت و داواش لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری
بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەکانیش دەکەین، سبەینێ کاتژمێر ٩ی بەیانی سەردانی بەشێ
ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژەکان".
مامۆستایانی وانەبێژ دەتوانن خۆیان پارەکەیان وەربگرن
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیخستەڕوو:" لە حاڵەتی
ئامادەنەبوونی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەی قوتابخانەکان، لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان،
پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان سەردانمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەکەیان،
بە مەرجێک هەڵگری ناسنامەکانیان بن".