مەسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی کۆریای باشوور و وەزیری دادی لوبنان کۆدەبێتەوە

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ هەریەک لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور و وەزیری دادی لوبنان لە هەولێر کۆبووەوە.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور و دادوەر هنری خوورت وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد و لە میانەی کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵیاندا، جەختی لە  پشتیووانی حکومەتی هەرێمی بۆ هەردوو وڵاتی بیانی کردەوە".

تیشکخراوەتە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و لوبنان

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەشیخستەڕوو:" لەمیانەی کۆبوونەوەکاندا تیشکخراوەتە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکان و هەرێمی کوردستان و هەروەها ئاماژە بە گرنگی  ئەزموونی ئەو دوو وڵاتە کراوە لە هەرێمی کوردستاندا، لە ڕووی دەسەڵاتی دادوەری  و کارگێڕییەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا