قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی جەلال ئیبراهیم حەسەن کرد

کوردستان 26/01/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

 قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلال ئیبراهیم حەسەن)ەوە پەیامێکی سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی جەلال ئیبراهیم حەسەنەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی ناوبراو کرد و ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیەتی:

بە‌ڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو جەلال ئیبراهیم حەسەن

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی كاك (جەلال ئیبراهیم حەسەن) ناسراو بە(جەلال عەینەک پێنجوێنی)، دڵگران و نیگەران بووم.

کۆچکردوو پێشمەرگەى دێرین و تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەرى رێگاى خەبات و تێکۆشان بوو کەدەیان ئەرکی رێکخراوەیی و حزبی بەوپەڕى دڵسۆزییەوە بەجێگەیاندوو جێى شانازی هاوڕێکانی بوو.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشى ئەم خەمە گەورەیەیانم.

خواى گەورە لە (جەلال عەینەک) خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت، سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادەکەى ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا