وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دوەم دەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای تەواوبونی رێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی موچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە، 5ـی 2ـی 2025، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 2025 فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

زیاتر: لەماوەی چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەشدەکرێت و لە چەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم رادەگەیەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا