کێن ئەوانەی نابێت لیمۆ بخۆن؟

تەندروستی 01/04/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

پسپۆڕێکی خۆراکی روسی ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری سوودە زۆرەکانی لیمۆ، بەڵام خواردنی بۆ هەندێک کەس زیانەکانی زیاترە.

ئالێکساندرا لابینا، پسپۆڕی خۆراکی روسی بە ئاژانسی "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" ئەو کەسانەی هەستیارییان بە لیمۆ هەیە نابێت بیخۆن، لەگەڵ ئەوانەی بەدەست نەخۆشییەکانی گورچیلە و گەدە و ریخۆڵەکانەوە دەناڵێنن یان گرفتی پوک و ددانیان هەیە ".

رێگریی لە گەشەی گرێی شێرپەنجەیی دەکات

لەبارەی سوودەکانیشی، ئەوەی خستووەتەڕوو:" لیمۆ کرداری هەرس باش دەکات و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت و ڕێگریی لە گەشەی گرێی شێرپەنجەییش دەکات، هەروەها زۆر کەس بۆ چارەسەری سەرما و هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا بەکاریدەهێنن، چونکە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و ڤایرۆسەکانی هەیە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا