چوار ڤیتامین پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌خورێن

تەندروستی 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: چوار ڤیتامین پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌خورێن، زیادڕۆیکردن لە بەکارهێنانیاندا سودەکانیان دەگۆڕێت بۆ زیان.

کێ وتی: دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک رایگەیاند: چوار ڤیتامین پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌خورێن ،زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی و خۆپاراستن په‌نا ئه‌بنه‌ بۆ خواردنی ڤیتامینه‌کان له‌ ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و شروب یان به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌وه‌

ڤیتامینەکان؛

- ڤیتامین C ـی : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بونی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆێ سکچون و زیادبونی غازات ؛ که‌ هه‌ندێ جار ژه‌هراوی بونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌.

- ڤیتامین A ـی : کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان : هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه‌ بۆ کاریگه‌ری خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ وه‌ک باوه‌ ؛ به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌بێته‌ هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه‌ و ڕشانه‌وه‌ و تێکچونی بینین و وه‌رینی قژ.

- ڤیتامین B6 : کەبه‌ پایرۆکسین ناو ده‌برێت؛ به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی له‌ ناوچونی ده‌ماره‌کان به‌ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و که‌سه‌ ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و ڕفتاری بکات.

- ڤیتامین E : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه‌.

بۆ خۆپاراستن له‌ ئه‌م کێشانه‌ پێویسته‌ :

ـ بێ ڕێنمایی پزیشک له‌ خۆته‌وه‌ ڤیتامینه‌کان مه‌خۆ.

ـ هه‌وڵ بده‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراکه‌وه‌ پێویستی له‌شت ڤیتامین و کانزاکان دابین بکه‌یت.

ـ ئه‌گه‌ر ڤیتامینه‌کان وه‌ک حه‌پ به‌کار هێنا ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ چه‌ند دوای خۆراک ئه‌بێت بخورێن .

ـ چه‌ند جۆرێک له‌ حەپی ڤیتامین و کانزاکان نابێت به‌ یه‌که‌وه‌ بخورێن؛ بۆ نمونه‌ مادده‌ی ئاسن و کالسێوم به‌ یه‌که‌وه‌ نابێت بخورێن ؛ پێویسته‌ لانی که‌م 4 کاتژمێریان له‌ نێوان دا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا