بابەتە سەرەکیەکە: خواردنی رەیحانە چەندین سودی تەندروستی
هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆڵۆن، غازات و قەبزی دەدات.
کێ وتی: کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە
پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە: خواردنی رەیحانە چەندین سودی تەندروستی هەیە،
لەوانە؛ یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆڵۆن، غازات و قەبزی دەدات و خوێنبەرەکان و دڵ بەهێزدەکات.
سودەکانی رەیحانە؛
- یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانهکانی هەوکردنی کۆڵۆن،
نەهێشتنی غازات، قەبزی و پاککردنەوەی ریخۆڵهکان لە ماددە زیان بەخشەکان دەدات.
- یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازار دەدات چونکە وەک
ئازارشکێنی سروشتی ناسراوە .
- یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات،
چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، کە ڕۆڵی هەیە لە
خۆپاراستن لە جەڵتە، تەسکبونەوەی بۆرییەکانی خوێن، بەرزی فشاری خوێن و
نەخۆشییەکانی دڵ.
- یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە
سییانیەکان دەدات .
- یارمەتی چارەسەری کەمی ماددەی ئاسن و کەمخوێنی و رێگریکردن
لێیان دەدات .
- کەمکردنەوەی دڵهڕاوکێ، قهلهقی و نیشانهکانی خەمۆکی.
- بەهێزکردنی کۆئەندامی هەناسە، کەمکردنەوەی نیشانهکانی
پەتا، ڕەبۆ و پاککردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە .
- نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم و هەناسە.
- یارمەتی خۆپاراستن لە کۆمەڵێک جۆری شێرپەنجە دەدات.
- یارمەتی کەمکردنەوەی زیپکە و عازەبە دەدات.
- یارمەتی زیادکردنی ئارەزوی خواردن دەدات.
زیاتر: سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی رەیحانە
کامەران رەسوڵ دەڵێت، ئەو کەسانەی کێشەی خوێنبەربون یاخود دەرمانی دژە مەینی خوێن
وەردەگرن پێویستە بڕێکی زۆری لێ نەخۆن چونکە بڕێکی زۆری لە ڤیتامین K تێدایە.