بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە فامیلی مۆڵ کەوتووەتەوە و رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە، لە ئێستاشدا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە BMC رایگەیاند:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە فامیلی مۆڵ روویداو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیانی گیانی نەبووە
ئەوەشیخستەڕوو:" رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە".