بابەتە سەرەکیەکە: لە
دوهم رۆژی دیدار و کۆبونهوهکاندا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئهلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا
کۆبوەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا
پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سوریا و عێراق و چۆنیەتی بەهێزکردنی سەقامگیریی
هەرێمایەتییان تاوتوێ کرد، هەروەها باسیان لە دۆخی پێکهاتەکانی سوریا و گرنگیی
پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە داهاتوی وڵاتدا کرد.
ئەمەش هەیە: نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پاراستنی مافهکانی گهلی
کورد و تهواوی پێکهاتهکان له سوریا و گرنگیی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری
کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان به دیالۆگ و لێکگەیشتن
و کارکردن بۆ داهاتویەکی سەقامگیر بۆ هەمو پێکهاتەکانی سوریا کرد.
زیاتر: لاى خۆیەوە، ئهلشەیبانی پابەندیی سوریای بۆ بەدیهێنانی
سەقامگیری و رەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دیالۆگی نیشتمانی دوپاتکردەوە، هەروەها
جەختی لەسەر خواستی سوریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی
کوردستان و پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە هەنوکەییەکان
کردەوە.
چی تر: دۆخی هەرێمایەتی و ئاڵنگارييه هاوبەشەکان، لەگەڵ چۆنیەتیی
هاوکاریی داهاتو بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی
کۆبونەوەکە بو.