شانۆنامەیەکی بەختیار عەلی بە فارسی بڵاوکرایەوە

هەمەرەنگ 08/05/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شانۆنامەی (بۆ دۆزەخ ئەی بێگوناهان) کە لە نووسینی نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلییە بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە.
شانۆنامەی (بۆ دۆزەخ ئەی بێگوناهان) چیرۆکی کەسێک دەگێڕێتەوە بە ناوی مستەفا رێبەر، کە فەرمانبەرێکی ئاساییە لە کتێبخانەی گشتی و لە کاتی تەواو بوونی دەوامی ئاسایی خۆیدا، رۆژێک لەلایەن دەستگایەکەوە دەستبەسەر دەکرێت و دەبرێتە زیندان.

لەلایەن مەریوان هەڵبجەییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی

شانۆنامەکە لەلایەن مەریوان هەڵبجەییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و نەشری ثالث بڵاویکردووەتەوە.
شایەنی باسە پێشتر هەریەکە لە بەرهەمەکانی مەرگی تاقانەی دووەم، ئێوارەی پەروانە، دواهەمین هەناری دونیا و جەمشیدخانی مامم کە هەمیشا با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، کە لە نووسینی بەختیار عەلین وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی و رۆمانی دواهەمین هەناری دونیاش لە وڵاتی ئێران کراوە بە شانۆگەری، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو نووسەرە کوردە بۆسەر زمانەکانی دیکەی جیهان وەک عەرەبی، ئیتاڵی، ئەڵمانی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا