بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی گواستنەوە عێراق رایگەیاند،
چاوەڕێی رەزامەندی فەرمین بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق – لوبنان.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سەفی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی
عێراق بە شەفەقی راگەیاند: ئاسمانی سوریا رێڕەوی گەشتەکانی نێوان بەغدا
- بەیروتە، دوای ئەو روداوانەی لە سوریا رویاندا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە
راگیراون.
ئەمەشی وت: وەزارەتی
گواستنەوە، پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە بۆ بەدواداچون
و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.
زیاتر: وەزارەتەکەمان
چاوەڕێی رەزامەندی فەرمییە، چ لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە بێت یان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی
بیمەی فڕۆکەوانییەوە و دوای ئەوە کردنەوەی هێڵەکە رادەگەیەنرێت.