بابەتە سەرەکیەکە: پاش کوژرانی منداڵێکی تەمەن 14، ئەلبانیا،
قەدەغەکردنی تیک تۆکی بۆ ماوەی ساڵێک راگەیاند.
لێدوانی
فەرمی: ئێدی راما سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند: حکومەت تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک قەدەغە دەکات، بە هۆکاری هاندانی توندوتیژی و قسەی ناشرین بە تایبەت لە نێو
منداڵاندا.
زیاتر: بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سەرانسەری وڵاتدا قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بەشێکە لە پلانی پاراستنی سەلامەتی خوێندنگەکان و
منداڵان.
چی تر: ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە
لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە خوێندنگە لەلایەن هاوپۆلەکەیەوە
کـوژرا و منداڵانی وڵاتەکە لە تیک تۆک پشتگیری روداوەکەیان دەکرد.