مستیلەکەی حەسەن نەسروڵا فرۆشرا

هەمەرەنگ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بە ئامانجی هاوکاریکردنی خەڵکی لوبنان و غەززە، مستیلەکەی حەسەن نەسروڵا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە: مستیلەکەی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری پێشوی حزبوڵای لوبنانی، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا و بەبڕی 680 ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی 10 هەزار دۆلار فرۆشرا.

زیاتر: هەنگاوەکەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی " ئێرانی هاودڵ" بوە و پارەکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لوبنان و غەززە تەرخانکراوە.

بیرخستنەوە: نەسروڵا ئەمینداری پێشوی حزبوڵای لوبنانی، لە رۆژی 27ـی ئەیلول لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی مانەوەی گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا