ئەم ژمارەیەی چات جی پی تی خەزن بکە و لە واتسئاپەوە پرسیاری لێبکە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: بەشێوەیەکی فەرمی ژیری دەستکردەکەی ئۆپن ئەی ئای مایکرۆسۆفت (چات جی پی تی) بۆ واتسئاپیش لە رێگەی ژمارە مۆبایلێکی تایبەتەوە بەردەستخرا.

چی رویدا: کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە راگەیەندراوێکیاندا بڵاویانکردەوە، لەمەوبەدوا بەکارهێنەرانی واتسئاپیش دەتوانن ژمارە تەلەفۆنی (18002428478+) لەلای خۆیان خەزن بکەن و لەکاتی هەبونی پرسیار و یان هەر بەرچاو رونییەک دەتوانن لە واتسئاپەوە نامە بۆ ئەو ژمارەیە بنێرن و راستەوخۆ چات جی پی تی وەڵامیان دەداتەوە.

زیاتر: ئەم تایبەتمەندییە لە سەرانسەری جیهاندا کارایە و بۆ زۆرینەی زمانەکانیش بەردەستە لەوانەش دەتوانی بە زمانی کوردی پرسیاری لێبکەیت و هەربە کوردیش وەڵامت دەداتەوە.

ئەمەش هەیە: هەروەها کۆمپانیاکە راشیگەیاندوە مانگانە بەکارهێنەر دەتوانێت گفتوگۆیەکی 15 خولەکیی بێبەرامبەر لەگەڵ چاتبوتەکەیان ئەنجامبدات.

باگراوند: بزوێنەر و چاتبوتی زیرەکیی دەستکرد لە دوای ناساندنی لە ساڵی 2022ەوە گەشەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، لە مانگی ئابی ساڵی 2023ەوە هەفتانە 200 ملیۆن بەکارهێنەر تێدەپەڕێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا