دوو خەڵات بۆ ئەم وەرزەی پریمەرلیگ زیاد دەکرێت

وەرزش 18/05/2022

Alternate Text

رابیەتی یانەکانی ئینگلتەرا رایگەیاند، بە پشتیوانی سەپۆنسەرێکی خولی نایابی ئینگلتەرا، دوو خەڵاتی نوێ بۆ کۆی خەڵاتەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ زیاد دەکرێت.

 رابیتەی یانەکانی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بە پشتیوانی کۆمپانیای ئۆراکڵ کە یەکێکە لە سپۆنسەرە فەرمییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، دوو خەڵاتی نوێ بۆ کۆی خەڵاتەکانی ئەم وەرزە زیاد دەکرێن، کە خۆیان لە خەڵاتی باشترین یانە بۆ گەڕانەوەیەکی دوور لە چاوەڕوانی و خەڵاتی بەهێزترین گۆڵ لە خولەکەدا دەبینێتەوە".
ئەوەشیخستەڕوو:" خەڵاتی گەڕانەوەی دوور لە چاوەڕوانی دەدرێتە ئەو یانەی کە لەهەلومەرجێکی سەختدا بەرامبەر بە یانەی بەرامبەر یارییەکە دەباتەوە یاخود یەکسان دەبێت، یان ئەگەری بردنەوەی زۆر کەمبووە".

خەڵاتی بەهێزترین گۆڵ دەدرێتە ئەو یاریزانەی کە بەهێزترین گۆڵی لە ئەم وەرزەی پریمەلەگدا تۆمارکردووە

راشیگەیاند:" خەڵاتی بەهێزترین گۆڵ، دەدرێتە ئەو یاریزانەی کە بەهێزترین گۆڵی لە ئەم وەرزەی پریمەلەگدا تۆمارکردووە و خێراترین تێکڕای لێکدانی تۆپی بۆ گۆڵ هەبووە".
لە راگەیەندراوەکەدا جەختیشیکراوەتەوە:" بۆ خەڵاتی بەهێزترین گۆڵ، تەنیا ئەو گۆڵانە هەژماردەکرێت کە لەدەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکراون".ا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا