گۆرانییە نوێیەکەی کۆمسای قەدەغەکرا

هەمەرەنگ 22/05/2022

Alternate Text

بە تۆمەتی تێکدانی شیرازەی خێزان، وەزارەتی رۆشنبیری گۆرانییە نوێیەکەی کۆمسای بە ناو slaw bitch قەدەغەکرد.

لە نوسراوێکدا کە دەست BMC، کەوتووە و واژووی شێروان عەبدوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری لەسەرە، تێیدا هاتووە:" چەند رۆژێکە کلیپێک لەلایەن گۆرانیبێژ کۆمسای بە ناوی slaw bitch بڵاوکراوەتەوە کە کارێکی زۆر ناشیاوی دوور لە نەریتی گشییە و لە رووی دەق و هەنوی میوزیکی و میلۆدیشەوە زۆر لاواز و بێ بنەمایە".

وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت کە گۆرانییە نوێیەکەی ئەو گۆرانیبێژە هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیکردن بە ئاین و داب و نەریتی کوردی، بۆیە داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان دەکەن خۆیان بپارێزن لە پەخشکردنی ئەم "کلیپە ئاست نزمە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا