ئەمەریکا بە " دروستکردنی خۆڵبارین و تێکدانی ژینگەی" عێراق تۆمەتبار دەکرێت

عێراق 27/05/2022

Alternate Text

رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکرد، کە ئەمەریکا لە جەنگی دووەمی کەنداو کە جەنگێک بوو لەپێناو دەرکردنی هێزەکانی رژێمی بەعس لە کوەیت هەڵگیرسا، "گازی کیمیتریلی لە عێراق بەکارهێناوە کە بەهۆیەوە تەواوی کەشوهەوای ناوچەکە تێکچووە".

 رۆژنامەی " ئەلزەمان" بە پشت بەستن بە راپۆڕتێک لە هەواڵێکیدا رایگەیاند:" ئەمەریکا لەکاتی جەنگی دووەمی کەنداو یەکێک لە چەکە کیمیاوییە مەترسیدارەکانی بەناوی ( گازی کیمیتریل) بەکارهێناوە، کە بەهۆیەوە کارەساتی ژینگەی لە عێراق درووستکردووە".
ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو چەکە مەترسیدارەی ئەمەریکا لە میانەی جەنگەکەدا، لە عێراق بەکاریهێناوە، بووەتە هۆی ئەوەی کەشوهەوای ناوچەکە تێکبچێت و ببێتە هۆکاری دروستبوونی بومەلەرزە، هەورەتریشقە، گڕکان، گۆڕانی وەرزەکان و وشکەساڵی لەناوچەکە".

ئەمەریکا چەکی کیمیای لە عێراق بەکارهێناوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەمیانەی جەنگەکەدا، یەکێک لە وڵاتەکانی دراوسێی عێراق رێگەی بە ئەمەریکا داوە، گازی کیمیتریل لە وڵاتەکەی ئەمبار بکات، کە ئەمەش پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە کە ئەمەریکا لە جەنگی دووەمی کەنداودا چەکی کیمیای بەکارهێناوە و کەشوهەوای عێراقی تێکداوە".
رۆژنامەکە رونیشیکردەوە:" کاتێک لە جەنگدا چەکی کیمیای کیمیرتیل بەکاردەهێندرێت، لە رێگەی تیشکی موگناتیسییەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ئەو ناوچەیەدا دروست دەبێت کە چەکەکەی تێدا بەکارهاتووە، وەک خۆڵبارین، بارانبارین و روودانی بومەلەرزە".

ئەمەریکا نەخۆشی نەفرەتی عێراق لەنێوان هاوڵاتییاندا بڵاوکردووەتەوە

ئەوەشیخستەڕوو:" ساڵی ١٩٩١ ئاژانسی ناسای نێودەوڵەتی گازی کیمیرتیلی بەسەر عێراقدا رشاندووە و ڤاکسین دژە گازەکەشی داوەتە ئەو سەربازانەی ئەمەریکا کە لەوکاتەدا لە سنووری وڵاتەکەدا بوون، وێڕای ئەوەش ٪٤٧ ی سەربازەکان بوونە هەڵگری ڤایرۆسی کیمیرتیل کە ئەو کاتە نەخۆشییەکە بە ( نەفرەتی عێراق) لەنێوان هاوڵاتییاندا ناسرابوو".
بایسلەوەشکرد:" کاریگەری ئەو گازەی بەسەر عێراقدا رشێدندراوە، زیاتر لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە دەرکەوتووە، وەک زۆربوونی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، خۆڵبارین و گۆڕانی کەشوهەوا بە گشتی".

بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن ئەمەریکاوە کەشوهەوای عێراق تێکچووە و خۆڵبارین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق-یش ئەو زانیارییانەی رۆژنامەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت:" گۆڕانکاری کەشوهەوای عێراق و خۆڵبارین بە رێژەیەکی بەرچاو بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سروشتەوە نییە، بەڵکو بەهۆی ئەو چەکانەوە بووە کە لە جەنگی دووەمی کەنداودا بەکارهێنراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا