یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

جیهان 26/06/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر رایگەیاند، رۆژی ٩ی تەمموزی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" رۆژی ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ رۆژی وەستانی عەرەفەیە، واتا ٩ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت ".

هاوکات، نوسینگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عەلی سیستانی باسی لەوەکردووە:" پێشبینی دەکەین رۆژی یەکشەممە ١٠ی تەمموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت ".

ساڵانە وڵاتانی زۆرینە شیعەنشین رۆژێک دوای وڵاتانی سوننەنیشین جەژن دەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا