زۆربەی کەسەکان ئارەزوو دەکەن مانگی
هەنگوینییان لە کەناری دەریاکان بەسەر ببەن، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە سروشتێکی
جوان و هێمن و دڵڕفێنیان هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕێ "TRAVERTLIANGLE"
زۆرترین ئەو شوێنانەی هاوسەرە نوێیەکان بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی لێیدا بریتین
لەمانە:
-کەناراوەکانی بۆڵدرز
ئەم شوێنە دەکەوێت نزیک شاری سیمۆن لە باشووری ئەفریقیا و ناوچەیەکی
قەرەباڵغە نەک تەنها بە مرۆڤەکان، بەڵکو ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵی بەتریقی تێدا
دەژین، بەوەش دیمەنێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشێوە.
-کەناراوەکانی لمی سور
ئەم شوێنە دەکەوێتە دوورگەی جالاباجووس و دیمەن و سروشتێکی جوانی هەیە،
لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی سووری لمی ناوچەکە تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە ناوچەکە
بەخشیوە، ئەوەش بەهۆی زۆری رێژەی ماددەی ئاسن لە لمەکەدا.
-کەناراوەکانی گردەکان
ئەم ناوچەیە دەکەوێت ئیسپانیا و ژمارەیەکی زۆر لە شاخ و گرد و ئەشکەوت
تێدایە، بەوهۆیەوە ناوچەیەکی گونجاوە بۆ مانەوەی ئەو هاوسەرانەی بۆ بەسەربردنی
مانگی هەنگوینی تێیدا رووی تێدەکەن.