بەرشەلۆنە وازی لە کڕینی یاریزانان نەهێناوە

وەرزش 31/07/2022

Alternate Text

سەرەڕای ئەوەی چەند یاریزانێکی گواستووەتەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە وازی لە کڕینی یاریزانان نەهێناوە بە مەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ وەرزی داهاتوو.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:" سرەڕای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا چەند یاریزانێکی گواستەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە هێشتا کۆتایی نەهێناوە بە گەڕانەکانی بە دوای یاریزاندا بۆ پێکهاتەکەی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا یانەوی بەرشەلۆنە لە هەوڵی گواستنەوەی بێرناندۆ سێلڤای پرتوگالی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتیدایە، یاریزانی ناوبراویش ئاگاداری ئەو گرنگییەیە کە لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە پێی دەدرێت".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا سێلڤا لە هەر کاتێکی دیکە نزیکترە لەبەرشەلۆنەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بەرلەوەی ئەو یاریزانە پرتوگالییە بگوازێتەوە پێویستە دەستبەرداری فڕانکی دیۆنگی هۆڵەندی ببێت بەهۆی ئەوەی هەردوو یاریزانی ناوبراو لە هەمان پێگەدا یاری دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا