بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی سەقامگیری لە شەنگال

جیهان 03/08/2022

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند:" لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، سەری رێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش سیماکانی ژیان لە شەنگال بەدی ناکرێت، شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی و ساڕێژکردنی برینەکانیان لاوازن، ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و کرداریی بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکانە".
باسیلەوەشکرد:"  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمووشێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی، پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا