بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، پێشبینی دەکرێت وڵاتی بەڕیتانیا بکەوێتە بەر
هێرشی زەردەواڵەکان.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی
گەرماوە بەشێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتەکە و بە لەبەرچاوگرتنی کەشی گونجاو بۆ زیادبوونی
ژمارەیان، ئەگەری هەیە بەڕیتانیا تووشی داگیرکاریی ببێتەوە لەلایەن
زەردەواڵەکانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی هاوینی
ئەمساڵدا بەڕیتانیا بکەوێتە بەر هێرشی زەردەواڵەکان و ببێت بە یەکێک لە خراپترین
وەرزەکانی هاوین لە یادەوەری دانیشتووانی ئەو وڵاتەدا".
شایەنی باسە، ئەمساڵ شەپۆلی چڕی گەرما کیشوەری ئەوروپا بە گشتی و
بەڕیتانیای بەتایبەتی گرتووەتەوە، بەشێوەیەک بەڕیتانیا بەرزترین پلەی گەرمای لە مێژووی خۆیدا
تێدا تۆمارکرا.