رۆژنامەیەک: پیکێ بە کەمکردنەوەی مووچەکەی لەبەرشەلۆنە رازی بوو

وەرزش 09/08/2022

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئیسپانی بڵاویکردەوە، جیرارد پیکێ رازی بووە بەوەی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو بکات و مووچەکەی کەمبکرێتەوە.

رۆژنامەیەی " مۆندۆ دیبۆرتیفۆ"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە:" یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی تاکو هاوینی ٢٠٢٤ لەگەڵ جیرارد پیکێ، یاریزانی هێڵی بەرگری یانەکەی نوێ بکاتەوە و مووچەکەشی کەمبکاتەوە ".

رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە:" پیکێ بە بڕیارەکەی یانەی بەرشەلۆنە رازی بووە بەوەی مووچەکەی کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی هاوکاری یانەکەی بکات لەو قەیرانە ئابوورییەی رووبەڕووی بووەتەوە ".

جیرارد پیکێ لە ساڵی ٢٠٠٨ لە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بەگرێبەستێک بە بەهای پێنج ملیۆن یۆرۆ رویکردە بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا