یانەی چێڵسی ئینگلیزی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی
بەرشەلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی دیۆنگ و ئۆبامیانگ دەستپێکردووە.
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی
بڵاویکردەوە:" یانەی چێلسی دەستی بە گفتوگۆکانی کردووە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە
سەبارەت بە گواستنەوەی ئۆبامیانگ و دیۆنگ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا
بریکارەکانی فڕانک دیۆنگ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆبوونەوەدایە بۆ
ئەوەی داهاتووی یاریزانەکە یەکلایی بکەنەوە، چێڵسی گەشبینە بەوەی دەتوانێت
یاریزانەکە بگوازێتەوە و ٦٧ ملیۆن یۆرۆشی بۆ ئەو مەبەستە پێشکەشکردووە، بەڵام لە
هەمانکاتدا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئۆبامیانگیش دەدات".