لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە نزیک لایەنگرانی سەدر

عێراق 12/08/2022

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی چوارچێەوەی هەماهەنگی گەیشتنە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا.
کەمێک پێش ئێستا لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەسەر داوای لایەنەکەیان رژاونەتە سەر شەقام و بە وتەی خۆیان لەپێناو بەرگریکردن لە دامەزراوە حکومییەکان ئەو کارە دەکەن، گەیشتنە پردی موعەلەقی نزیک ناوچەی سەوز.
ئەمەش لەکاتێکدایە لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندانیان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستپیکردووە لەسەر داوای رەوتەکەیان، هەروەها واژووش بۆ ئەو مەبەستە کۆدەکەنەوە.
هاوکات سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی بەغدا کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رێگریکردن لە ئەگەری روودانی هەرجۆرە ئاڵۆزی و پشێوییەک لەنێون خۆپیشاندەراندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا