سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردرا بەمزووانە چەندین
پڕۆژەی خزمەتگوزاری بخرێنە خزمەت هاوڵاتییانی شارەکەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی دانیشتنی نائاسایی
خۆی سازدا، تێیدا واژوو لەسەر چەندین بڕیار کرا و تاووتوێی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان
و وەبەرهێنەران و كارئاسانیكردن بۆیان کرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەمزووانە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی كە
تێچوەكەیان بە بەهای چەندەها ملیار دینارە، دەخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری
سلێمانییەوە ".